کەیوان بابان، کاراتەکای سنەیی لە ڕیزی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی بەشی کەمیتەی گرووپی کێبڕکێیەکانی ئاسیا لە وڵاتی قەزاقستانی وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نگار حسێن، ڕاهێنەری سنەییش وەکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئومێدی ئێران لە کێبڕکێیەکانی 2021 ی پاڵەوانێتی ئاسیا بەشداری کرد و بە ڕێنوێنی ئەو ڕاهێنەرە هەڵبژاردەی ئێران لە بەشی کومیتە 2 زێڕ، یەک زیو و یەک بڕۆنزی وەدەست هێنا.

کێبڕکێیەکانی کاراتای پاڵەوانێتی ئاسیای 2021 لە ئاستی تەمەنی تازەلاوان، ئومێد و گەورەساڵان لە ئاڵماتی قەزاقستان بەڕێوە چوو.