سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گرتوخانه‌كه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و هۆشداریی له‌ داڕمانی ته‌واوی توركیا دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت لە تورکیا ئه‌نجامبدرێت و ده‌ڵێت "دۆخه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، تا توركیا دانه‌ڕماوه‌، باشتره‌ په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردن ببرێت".

لەئێستادا تورکیا بەدەست قەیرانێکی سەختی داراییەوە دەناڵێنێت کە وایکردووە لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستبدات، هاوکات حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە دەکەن.