پارێزگاری نوێی کوردستان وتی: بەرنامەیەکی باشم بۆ قەرەبووی دواکەوتوویی و گەشەی پارێزگا هەیە و لە بواری جیاوازدا بە ڕوانینی چارەسەری کێشەکان و نەهێشتی هەژاری و پێشکەوتنی پارێزگا چالاکیمان دیاری کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری نوێی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەرچی لە ساڵانی دوایی بە پێی دۆخی کاریم لە کوردستان نەبووم، بەڵام خوێندنەوەی وردم لەسەر پرس و دەفرایەتیەکانی پارێزگا ئەنجام داوە و لە پرس و بابەت و کێشەکانی کوردستان تێدەگەم و بەدڵنیاییەوە بە جێگیر بوون لێرە ئەو تێگەییشتنە زیاتریش دەبێتەوە و بە یارمەتی و هاودڵی هەموو لایەنەکان بەتایبەتی خەڵکی پارێزگا بەرەبەرە بەرەو باشتر بوونی دۆخەکە دەڕۆین.

ناوبراو سەبارەت بە بەرنامەکانیشی وتی: بەرنامەیەکی گشتی و باشم بۆ گەشە و قەرەبوونی دواکەوتووییەکانی پارێزگا هەیە و ڕوانینی ئێمە بە چارەسەری کێشەکان و نەهێشتنی هەژاری و پێشکەوتنە.

زارعی کووشا درێژەی دا: یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی کوردستان، بابەتی بێکارییە کە بەداخەوە نرخی بێکاری لە پارێزگا زۆرە و لە ئەو بوارە لە ڕیزی پارێزگا یەکەمەکان لە ئێرانین.

پارێزگاری نوێی کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە کە نرخی هەڵاوسان لە کوردستان زیاتر لە ئاستی مامناوەندی ئێرانە، وتی: چارەسەری ئەو کێشە بە بەهێز کردنەوەی لێژنەی ڕێکوپێک کردنەوەی بازاڕ و چاوەدێری بەردەوام چارەسەر دەبێت.