بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەب سولەیمانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهید فاتمە ئەسەدی کە 37 ساڵ پێش لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە شەهید کرابوو، وتی: بۆ من شانازییە کە ئەمڕۆ لە ئەو ڕێوڕەسمە و لە نێو خەڵکی کوردستانم و سەری کڕنۆش بۆ ئەو هەموو ڕێزە دادەنەوێنم.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرەنجی تایبەتی شەهید سولەیمانی بە کوردەکان، زیادی کرد: لە مەکتەبی حاجی قاسم، شیعە، سوننە و مەسێحی جیاوازییەکی نەبوو چونکوو بۆ هەموو ستەملێکراوان و ئازایخوازانی جیهان شەڕی دەکرد.
شیاوی باسە شەهید فاتمە ئەسەدی کچی عەلی و ئامێنە لە 11 ی گەلاوێژی ساڵی 1339 لە گوندی باقرئاوا سەر بە شاری دیواندەرە لە بنەماڵەیەکی ئایینی لەدایک بوو و لە ساڵی 1363 لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە شەهید کرا و تەرمی ئەو خاتوونە شەهیدە دوای دۆزینەوەی لە 17 ی خەزەڵوەر، گواسترایەوە بۆ تاران و دوای خوێندنی نوێژی هەینی تاران، لە نێو ئاپۆڕای خەڵک بەڕێ کرا.
تەرمی ئەو خاتوونە شەهیدە لە پاڵ مەزاری خوشکی ئیمام ڕەزا واتا بی بی هاجەرە خاتوون لە سنە نێژرا.