ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند: له‌عێراق حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى دروستده‌كه‌ن‌و دورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌پشكپشكێنه‌ى حزبى‌و دابه‌شكارى پۆسته‌كان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند: "به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌ركه‌س له‌و به‌رنامه‌ به‌شداریده‌كات بێت به‌شدارى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بكات".

سه‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە "مه‌رج نییه‌ هه‌موان به‌شداریى حكومه‌ت بكه‌ن هه‌ندێك ده‌توانن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ ئه‌مه‌ بنه‌ڕه‌تى پرۆسه‌ى دیموكراسیه‌".

ڕه‌وتى سه‌در له‌هه‌ڵبژاردنى 10ى ئه‌م مانگه‌دا 73 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك براوه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئێستاوه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات