بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی عیسا فەلاحی جێگری فەرهەنگی و مێدیایی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، سەعید ئەسەدی بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان و بڵاوگەکانی ئیدارەی گشتی هونەرە نمایشییەکان و سیرووس هیمەتی شانۆنامەنووس و ئەکتەری شانۆ، سینەما و تەلەڤیزیۆن بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: بەهۆی دۆخی کۆرۆنایی بەداخەوە نەمانتوانی وەکوو خولەکانی ڕابردوو کارگەی جۆراوجۆری پەروەردە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە ببەین.
ناوبراو زیادی کرد: هەر بۆیە کارگەی پەروەردەیی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە بە شێوەی ئۆنلاین بە ئامادەبوونی مامۆستایەکی ڕووسی بەڕێوە چوو.
بەرپرسی پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان وتیشی: کتێبی گەڕانەوە بە هاوکاری بەرپرسی پازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان و پێشکەیی سیرووس هیمەتی لە 90 پەڕەدا و لەلایەن بڵاوگەی هونەری سوورەوە لە چاپ دراوە.