ئەردۆغان بە بێ ئاماژە بە درێژەی داگیرکردنی خاکی سووریا لە لایەن سەربازانی ئەنقەرەوە، هەڕەشەی بەکار هێنانی چەکی قورس لە ئەرتەشی دیمەشق دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپوتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری داوە کە ڕەنگە لە چەکی قورس دژی سووریا کەڵک وەربگرێت.

ئەو بە هەواڵنێرانی وت: ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە لە شوێنە گرینگەکانی ئەو ناوچە درێژەی هەیە. لەم بارەوە هیچ لێبوردەیێکمان نابێت.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: درێژە بەم ڕەوتە لە سووریا ئەدەین. من نازانم سووریا چ هەڵوێستێکی دەبێت بەڵام ئەنقەرە هەر کارێک پێویست بێت لە ئێدلب دەیکات. ئێمە بە چەکی قورس وڵام ئەدەینەوە.