بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سۆپتینک، هەواڵەکان باس لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە نزیکی مزگەوتی شیعەکان لە ویلایەتی قەندهار دەکەن.
دەوترێت کە ئەو هێرشە خۆکوژی بووە و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ئەفغانستان ڕاپۆرتی دا کە بەهۆی تەقینەوە لە نوێژنی هەینی مزگەوتی شیعەکان لە قەندهار تا ئێستا لانیکەم 62 کەس کوژراون و 70 کەسیش بریندار بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەینی ڕابردووش تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە مزگەوتی شیعەکان لە قەندوز ڕووی دا کە بە هۆیەوە لانیکەم 150 کەس کوژران.