بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: مەشقی "فاتحانی خەیبەر" بە بەشداری ژمارەیەک لە هێزە زەوینییەکانی ئەرتەش بەیانی لە ناوچەی باکووری رۆژاوای ئێران دەست پێ دەکات.
ئەو وتیشی: ئەم مەشقە بە کەڵک وەرگرتن لە جیهازات و تواناییە ڕەزمییەکانی هێزەکان و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ڕەزمی ئەم هێزانە لە ناوچە بەڕێوە دەچێت.