وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس وتی: دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی بچووک و تونبی گەورە هی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەیاننامەی 149 ی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس وتی: دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی بچووک و گەورە هی ئێران و بەیاننامە دووپاتەکانی لە ئەو بارەوە ئێرانی بوونی ئەو دوورگەگەلە ناگۆڕێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران هەرجۆرە دەستێوەردانێک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانە و مووشەکی خۆی و هەروەها کارباری پێوەندیدار بە سیاسەتی بەرگری خۆیەوە ڕەت دەکاتەوە.

خەتیب زادە وتیشی: شۆرای هاوکاری ئەبێ بزانێت کە داواکارییە قبووڵ نەکراوەکان، تۆمەت لێدان لە ئێران و دووپات کردنەوەی هەڵوێستەکانیان، ڕێگاچارەی کێشەکانی ناوچەکە و ئەو وڵاتانە نەبووە و ناوچەکە پێویستی بە گۆڕینی پاراداین لە سەر بە دەرەوە بوون بە هاوکاری سازێنەری ناوخۆیی ناوچەکە هەیە.