بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی بەربلاوی ڤاکسینی فەخرا سەردانی کارخانەی کرد.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕەوتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی فەخرا بە سەرکەوتنەوە قۆناغەکانی 1 و 2 ی تێپەڕاندووە، وتی: بە وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پزیشکی، ڤاکسینی فەخرا قۆناغی سێهەمی تاقی کردنەوەی دەستپێکردووە و مۆڵەتی بەکارهێنانی زەرووری و گشتیی وەرگرتووە و لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ کوتانی گشتی بەکار دێت.