بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "خان" یەکەم کۆمەڵە شێعری چوارینەی کوردیی خواروو، بەرهەمی بابەک دەوڵەتی شاعێری کرماشانی، لەلایەن بڵاوگەی دیباچەوە هاتە بازاڕ.
کتێبی "خان" لەسەر بابەتگەلێک باس دەکات کە لە شێعری کوردی خواروو کەم باسیان لەسەر کراوە، بابەتگەلێک وەکوو سەرلێشیواوی و ناڕەزایەتی، و هەندێک خاریش عەشق. ئەو شێعرە کورتگەلە، دوای کۆمەڵەی "خەو" هۆنراونەتەوە؛ بە وێنە و بیری نوێ، لە دۆخی ئەمڕۆدا.
شیاوی باسە کە مریەم سەفەرزادە ئەو کۆمەلە شێعرەی بە زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەوە.