وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رووداوی تیرۆریستی رۆژی پێنشەمەی کابۆلی ئیدانە کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب‌زادە وێڕای ئیدانە کردنی بە ئامانج کردنی خەڵکی بێ پەنای ئەفغانستان و هەر جۆرە هێرشێکی تیروریستی, وتی هیوادارین بە پێک هێنانی دەوڵەتێکی گشتگیر لە کابول, رێکخراوە و دەزگا بەرپرسەکان ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی خەڵک لە ئەستۆ بگرن.