نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: دەستنیشان کردنی فەرماندەی نوێی هێزی دەریایی ئەرتەش کۆمەڵگای سوننەی ئێرانی خۆشحاڵ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەماڵ حسێن پوور نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پەیامێکدا، سپاس و پێزانینی خۆی بە بۆنەی دەستنیشان کردنی ئەمیر شەهرام ئێرانی بە فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەرتەش لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشەوە دەربڕی.

لە دەقی پەیامەکەدا نووسراوە:

دەستنیشان کردنی ئەمیر شەهرام ئێرانی وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئایەتۆڵا خامنەییەوە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو کە کۆمەڵگای سوننەی ئێرانی خۆشحاڵ کرد.

ئەمن کەماڵ حسێن پوور وەکوو نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە مەجلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ئارەزووی تەمەن درێژی و سەربەرزی بۆ جەنابتان بە بۆنەی ئەم بڕیارە گەورەیە کە بۆ یەکەم جار لە کۆماری ئیسلامیدا ڕووی دا، سپاس و پێزانینم هەیە.