بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوپا نیوز، سەردار محەمەدڕەزا نەقدی وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئەفغانستان، وتی: ئەم ڕووداوانە و شکست و دەرچوونی ئەمریکا پێویستی بە شرۆڤەیەکی قووڵ نییە چونکوو پێشتریش شکستی ئیمپراتوری بەریتانیا و سۆڤیەتمان لە ئەفغانستان دیبوو کە بووە دەستپێکی هەڵوەشانەوەی ئەم دەسەڵاتانە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مێژوو لە ئەفغانستان دووپات دەبێتەوە، وتی: ئەم ڕووداوە وانەیەکی گرینگ بۆ هەموو جیهانە و نیشان ئەدات کە چۆن خەڵکی یەکێک لە هەژارترین وڵاتانی جیهان لە گەڵ دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان تووشی شەڕی سەربازی هاتن و وڵاتی دەوڵەمەند لەم ڕووداوەدا شکستی هێنا.
ناوبراو داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ هەموو میلەتەکان لە دۆخی ئەفغانستان تێدەگەن، ڕوونی کردەوە: ڕووداوی ئەفغانستان سەلماندی کە سەرکەوتن یان بەزین پێوەندی بە جیهازات و چەک و سامانەوە نییە بەڵکوو ئیرادەی بەهێزی پێویستە.
سەردار نەقدی ڕووداوی ئەرتەشی ئەفغانستانی وانەیەک بۆ هەموو ئەو وڵاتانە زانی کە ڕاهێنانی هێزەکانی خۆیان بە ئەمریکا سپاردووە و وتیشی: ئاکامی ئەوە ئەرتەشێکی بێ هێز و لاواز و بێ دەسەڵاتە. وەک پێشتریش ئەمەمان لە عێراق و کوەیت دیبوو.
ئەو باسی لاوازی ئاشکرای ئەمریکا لە بەرانبەر ئیرادەی میلەتەکانی کرد و داکۆکی کرد: بڕوانن ئەمریکا ئەوەندە بێ هێز و لاوازە کە لە بەرانبەر هێزێکی کەم بەرخۆدانی نەکرد و بەپەلە هێزەکانی لە ئەمریکا بردە دەرەوە.
جێگری هاواهەنگی سوپا هەروەها ڕووداوی ئەفغانستانی ئەزموونێک بۆ ئەورووپییەکانش زانی و ڕایگەیاند: پێڕەوی لە ئەمریکا جگە لە سووکی بەدواوە نابێت. بۆ هەموو جیهان ئەمە سەلمێندراوە کە سەردەمی زلهێزی ئەمریکا کۆتایی هاتووە.