بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا بە ئاماژە بە ئەوەی کە کاری گومڕوکی 33 هەزار و 600 قەڵەم کاڵا ئەنجام دراوە، زیادی کرد: لە 4 مانگەی یەکەمی ئەمساڵ تا ئێستا 300 ملیۆن دۆلار هەناردە کردن لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە کە لە چاو ساڵێ ڕابردوو سەدا 37 کەمی کردووە.
بەرپرسی گشتی گومڕوکی باشماخ ڕایگەیاند: ڕێژەی ترانزیتی بیانی لە سنووری باشماخەوە دوو ملیار و 800 میلیۆن دۆلار بووە کە لە بواری بایەخەوە 227 لەسەد و لە باری کێشەوە 198 لەسەد لەچاو ساڵێ ڕابردوو گەشەی هەبووە.