بەڕێوەبەری گشتیی گومروکی ئیلام وتی: ئەمساڵ تا ئێستا ٥٦٤ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری مێهرانەوە بۆ عێراق هەناردە کراوە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، ڕۆحوڵا غوڵامی لەم بارەوە وتی: لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوو ٥٦٤ هەزار تۆن کاڵا کە بایەخی ٢٩١ ملیۆن دۆلار لە سنووری مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.

ئەو وتیشی: زۆربەی ئەو کەلوپەلانە ئاسن، پلاستیک، بەرئاسن، مەوادی پێترۆکیمیایی، بەرد و کاشییە. کۆی داهاتەکانی گومروک لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٧١ ملیار ریاڵ بووە کە لەچاو ساڵی پێشوو ١٣١ لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە سەرەتای ساڵ تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٤٥٠ تۆن کاڵای ترانزیتی لە سنووری مێهرانەوە بۆ عێراق هاوردە کراوە.