12 July 2018 - 11:25
هەڵوێستی پووتین بەرانبەر ئێران ناگۆڕێت

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی لە یادداشتێکدا سەبارەت بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ مسکۆ نووسی: ناتانیاهۆ هیوایەکی نییە کە پاش گفتوگۆ لەگەڵ پووتین بتوانێت هەڵوێستی ناوبراو لە سەر ئێران بگۆڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی دی ولتی ئەڵمانیا لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا بە ئاماژە بە سەفەری بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕووسیا و دیدار لە گەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نووسی:سووریا و ئێران لە تەوەرە هەرە گرنگەکانی گفتوگۆکانی ناتانیاهۆ لە مسکۆیە.

دی ولت لە درێژەدا هێناویە: ناتانیاهۆ بێ گومان سەبارەت بە دۆخی سووریا و دەوری ڕووسیا و ئێران لە گفتوگۆکانی لە گەڵ پووتین قسە دەکات.

ناتانیاهۆ هاوکات لەگەڵ بێ هیوایی شانسی خۆی بۆ گۆڕینی ڕای  هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەرانبەر ئێران تاقی دەکاتەوە، کارێک کە بێ گومان بە دی نایێت.

News Code 20207

نیشانەکان