ناسەی هەواڵ: 4344621 -
نۆجەبا:

ترسمان لە ترامپ و هێزە ئەمریکییەکان نییە

وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا بە ئاماژە بە هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دژی گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق لە کاردانەوەی توند بە هەر جۆرە داپەڕێکی شەڕئەنگێزانەی ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا توودەی، وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا بە ئاماژە بە هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دژی گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق لە کاردانەوەی توند بە هەر جۆرە داپەڕێکی شەڕئەنگێزانەی ئەمریکا هەواڵی دا.

ئەبوو واریس مووسەوی وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا یەکێک لە گرووپگەلی حەشدی شەعبی کاردانەوەی بە وتەکانی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە پاگەندەی کردبوو واشنتۆن بەرهەڵستی چالاکیی ملیشیا شیعەکانی عێراق دەبێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لە ترامپ و هێزە ئەمریکییەکان ناترسین و رێگە نادەین کە عێراق بکرێتە شوێنی ئاژاوە. ئەو هەڵوێستە دزێوانە و دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقە.

مووسەوی جەختی کرد: ئەمریکا دەبێ بزانێ کە عێراق، عەرەبستان نییە کە واشنتۆن بە ویستی خۆی لە گەڵیدا بجووڵێتەوە. ئەگەر ئەمریکا هەوڵی کردنە ئامانج یان پێکدادان لە گەڵ هەر گرووپێکی بەرخۆدان لە عێراقدا بدات، ئێمە بە گومان بەرەنگاری دەبینەوە و کاردانەوەیەکی بروسکەئاسامان دەبێت. ئەگەر ئەمریکا بیەوێ سەروەریی عێراق خەوشەدار و لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتەدا دەستێوەردان بکات، رێگەی ئەو کارەی پێ نادەین.