11 July 2018 - 23:30
سەرەخۆشی جێگری سەرۆک کۆمار لە خەڵکی سنە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران گیان بەخت کردنی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کورد لە رووداوەکەی دوێنێ شەوی سنەی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە پەیامێکدا ڕووداوی دڵتەزێنی پێکادانی نێوان نەوت هەڵگر و باسی مسافربەریی لە شاری سنە و گیان بەخت کردن و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی سەرەخۆشی کرد.
دەقی پەیامەکەی جەهانگیری بەم شێوەیەیە:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

ڕووداوی دڵتەزێنی پێکدادانی نەوت هەڵگر و باسی سافربەریی لە شاری سنە کە بە داخەوە بووە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خۆشەویستمان، جێی داخە.

ئەو ڕووداوە تاڵ و خەمناکەوە سەرەخۆشی دەکەین لە تەواوی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان و شاری سنە.
ئێسحاق جەهانگیری
جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆمار

News Code 20198

نیشانەکان