11 July 2018 - 23:06
وەفدێکی ئەمریکی سەردانی تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سەفەری وەفدێکی ئەمریکی بۆ ئەنقەرە بۆ لێکدانەوەی پرسی ڕادەست کردنەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی فەتۆ بە تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕیانووستی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە وەفدێکی ئەمریکی پێکهاتوو لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی، وەزارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رۆژی هەینی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکەن.

بەرپرسانی تورکیا گولەن بە دەستهەبوون لە کوودەتای ١٥ی جووڵای ٢٠١٦ن تۆمەتبار دەکەن و داوا لە ئەمریکا دەکەن کە ناوبراو ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە وتی: لە ئاستی تەکنیکیدا ئێمە لایەنگەلی جۆراوجۆری پەیوەندییە دوو لایەنەکانمان لە گەڵ ئەمریکا تاوتوێ دەکەین.

وتیشی: لەو پێناوەدا، ١٣ی جووڵای لە ئەنقەرە دوو وڵات بە بەشداریی بەرپرسانی وەزارەتی داد، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ و لە پلەی یەکەمدا پرسی ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گولەن دەخرێتە بەر باس. پرسی هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەکانی ئەمریکی لە تورکیادا یەکێکی دیکە لەو بابەتانە دەبێت کە لەو سەردانەدا تاوتوێ دەکرێت.

News Code 20195

نیشانەکان