11 July 2018 - 13:57
دۆزینەوەی سیستمی دژە تانکی فەڕەنسی لە باشووری سووریا

هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژە پێشڕەوییەکانی خۆی لە باشووری سووریا چەندین سیستمی دژە تانکی فەڕەنسیان دۆزییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، ماڵپەڕی بەرگری Defense Blog ڕاپۆرتی دا کە هێزەکانی سوپای سووریا توانیویانە سیستمی دژە تانکی فەڕەنسی لە دەرعای باشووری سووریا بدۆزنەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سیستمی دژە تانکی فەڕەنسی لە جۆری Nexter بووە کە کۆمپانیای نێکسێر سازیان دەکات.

ئەم سیستمە دژە تانکییە یەکجار ڕێک و پێک و ورد ئامانجەکانی دەپێکێت.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها ڕۆژی پێشوو لە میانەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچەی غەرەز لە دەرعا، سیستمێکی مووشەکی دژە تانکی ئەمریکا لە جۆری "تاو"یان دۆزیوەتەوە.

شایانی باسە سوپای سووریا لە باشووری سووریا پێشڕەوی باشی کردووە و بەردەوامن لە کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیە.

News Code 20186

نیشانەکان