ناسەی هەواڵ: 4343870 -

پرۆسەی ژماردنی دەستیی دەنگەکان لە هەولێر دەستیپێکرد

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی سکاڵایان تۆمار کرد و ناڕازی بوون به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق بڕیاردرا که‌ هه‌ندێ له‌و سندوقانه‌ی سکاڵای له‌سه‌ره‌ به‌ ده‌ست بژمێردرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ۲۰پووشپه‌ڕ، پرۆسەی ژماردنی دەستیی دەنگەکان لە هەولێر دەستیپێکرد.

پرۆسه‌که‌‌ بە سەرپەرشتی ئەو دادوەرانەی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دانراون بۆ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

دوێنێ سی شه‌مه‌ ئەو سندوقانەی بڕیارە دەنگەکانیان بە دەست بژمێردرێتەوە، لە سایلۆی هەولێرەوە گواسترانەوە بۆ ئەو هۆڵەی پرۆسەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت.