11 July 2018 - 10:35
ئیسڕائیل بڕیارە نوێیه‌کەی لە دژی غەزە هەڵبوه‌شێنێتەوە

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین داوای لە ڕژیمی زایۆنی کرد تاکوو قەدغەی چوونی خواردەمەنی لە ڕێچکەی کەرەم ئەبۆلقاسم لاببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەلەستین، نیکۆلای ملادینۆف، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جەختی کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە بڕیاری نوێی ئیسڕائیل سەبارەت بە قەدەغەی ئاڵ و گۆڕی خواردەمەنی لە ڕێچکەی ئەبوو سالم بۆ غەزە.

دەوڵەتی ئیسڕائیل ڕۆژی دووشەمە هەناردە کردن و هاوردە کردنی کەل و پەل بۆ غەزەی لە ڕێچکەی کەرەم ئەبو سالم قەدەغە کرد.

هەروەها بە پێی ئەم بڕیارە فەلەستینییەکان مۆڵەتی ئەوەیان هەیە کە تەنیا ٦ مایل لە درێژایی دەریا ماسیگیری بکەن، ئەمه‌ پێشتر ۹ مایل بوو.

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل پێشتر هەڕەشەی کرد بوو ئەگەر ناردنی باڵونی بۆمب ڕێژکراو بۆ شارەکانی ڕانەگیردرێت گەماڕۆی سەخت دەخەنە سەر فەلەستینییەکان.

لە کاتی دەست پێ کردنی ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە، فەلەستینییەکان باڵونی بۆمب ڕێژکراو و ئاگری ڕەوانەی شارۆچکە زایۆنییەکان دەکەن و ئەم کێشەی ساز کردووە، تاکوو ئێستە ۱٤٤ فەلەستینی لەم ڕێپێوانە لە لایەن ئیسڕائیلەوە کوژراون.

ڕژیمی زایۆنی لەم کارەی فەلەستینییەکان زۆر نیگەرانە و تاکوو ئێستە نەیتوانییوە ڕێگری لەناردنی باڵۆنە ئاگری و بۆمب ڕێژکراوەکان بکات.

News Code 20178

نیشانەکان