11 July 2018 - 10:52
گەماڕۆکانی ئەمریکا کاریگەری ڕابردووی نابێت

جێگری پێشووی کۆشکی سپی  لە سەر ئەم بڕوایە دایە کە ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرجام لە وڵاتانی دیکەی ٥+۱ جیابووەتەوە، هەر بۆیە گەماڕۆکانی کاریگەری ڕابردووی نابێت.

ئاژانسی مێهر - بەشی نێونەتەوەیی:  بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی له‌ به‌رجام بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی زۆر له‌ نێوان ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ و ئه‌ورووپا دروست بێت.

ئه‌مریکا به‌ کشانه‌وه‌ له‌م ڕێککه‌وتنه‌ جیهانییه‌ هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێل کرد و ترامپ به‌رجامی بە خراپ ترین ڕێککه‌وتنی مێژووی ئه‌مریکا ناو بردووه‌. 

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریکا چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا وتی: دووهه‌مین خولی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی ئێران مانگی نۆڤامبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ کردن. ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ بڕیار وایه‌ به‌ر به‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێران بگرێت. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات که‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێران به‌ زووترین کات به‌ سفر بگه‌یه‌نێت.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ هه‌واڵنێری مێهر گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر فرانک فێن هیپل، سیاسی پێشووی ئەمریکا و جێگری پێشووی کۆشکی سپی ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* بڕێک له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن گه‌ماڕۆوه‌ نوێیەکانی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر ئێران ڕه‌زامەندیی جیهانی له‌ سه‌ر نابێت و وه‌ک گه‌ماڕۆکانی ڕابردوو کاریگه‌ری نابێت، ئێوه‌ ڕاتان چییه‌؟

من لەگەڵ ئەم بۆچوونەم کە ئەمریکا و دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە سەپاندنی گەماڕۆ نوێکان لە ئەندامانی دیکەی بەرجام جیابووەتەوە. هەر بەمپێیە کاریگەری گەماڕۆکانی ئەمریکا کەمتر دەبێت.

* ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا یه‌کلایه‌نه‌ له‌ به‌رجام ده‌کشێته‌وه‌ و گه‌ماڕۆکان ده‌سه‌پێنێت ڕاسته‌، به‌ڵام ئایا ئه‌مریکا به‌ڕاستی ده‌توانێت سزا له‌ سه‌ر کۆمپانیا ئه‌رووپاییه‌کان بدات، له‌ وه‌ها حاڵه‌تێک به‌رجام مانای نییه‌ و ناتوانێت به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئێران دابین بکات؟

دەوڵەتی ترامپ دەتواێت کۆمپانیاکان و شریکە گەورەکاۆی ئەورووپا بخاتە مەترسییەوە تاکوو لە نێوان بازاڕی ئێران و ئەمررکا یەکێک هەڵبژێرن. لە ڕاستیدا جیا لە هەڕەشە دەوڵەتی ئەمریکا بە زۆر ناچریان بەم کارە دەکات.

بەم پێیە کۆمپانیا ئەورووپاییەکان کەمتر لەگەڵ ئێران بازەرگانی دەکەن. دەر هەر حاڵ پێش بینی ئەوە بوو کە دوای بەرجام هاوکاری نێوان ئێران و ئەورووپا بەرز بێتەوە بەڵام بەم گەماڕۆ پلە دووەکانی ئەمریکا ئەم هاوکاریانە کەمتر دەبێتەوە.

بەڵام کۆمپانیا چینی و ڕووسییەکان لەم گەماڕۆ پلە دووهەمانە کەمتر زیان دەبینن. دەتوانن زیاتر هاوکاری ئێران بکەن.

* ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ئێران تاکوو مانگی نۆڤامبه‌ر هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ده‌بێت به‌ سفر بگات، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت نه‌وت هه‌نارده‌ بکات، ئایا ئێران له‌ به‌رجامدا ده‌مێنێته‌وه‌؟

من لام وا نییە بایکۆتی نەوتی ئێران کاریگەری هەبێت.

من تێ دەگەم کە ئێران لەم کارەی ترامپ تووڕە بێت کە واشە. چون دەوڵەتی ترامپ هەنگاوی وێرانکەری هەڵگرتووە.

ئێران ڕەنگە لە وڵامی ئەو کارە خراپانەی ترامپ بڕێک ئاستەنگی ناو بەرجام لە بەرچاو نەگرێت و توانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی دووبارە بەرز بکاتەوە.

بەڵام دەر هەر حاڵ توندڕەوەکان لە عەرەبستان و ئەمریکا لە دوای ئەوەن تاکوو هانی ئێران بدەن و بەرجام پێشێل بکات و بەم کارە بە ئامانجی خۆیان بگەن.

لەم کاتەیە کە توندڕەوەکان دێنو شیوەن دەگێڕن کە ئێران لە دوای بۆمبی ناڤۆکییە و دەبێت ناوەندە ناڤۆکییەکانی بۆردمان بکەین.

ئەگەر شەڕ روو بدات ئەمریکاش پارێزراو نابێت، هەڵبەت هیچ لایەنێک لەم شەڕە سوود نابات.

من باش دەزانم کە لە ناوخۆی ئێران قسە و باس سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ترامپ لەئارا دایە.

دەوڵەتی ئەمریکا تاکوو ئێستە کاری ناشرین و خراپی زۆریشی لە ناوخۆی ئەمریکا کردووە. ئەمەش بووەتە هۆی خۆڕاگریەکی نیشتمانی لە ئەمریکا. یەکەم ئامانجی ئەمخۆڕاگریەش شکست دانی ترامپ هەڵبژاردنی کۆنگرێس مانگی نۆڤامبەری ئەمساڵە کە هەوڵی زۆر دەدەن تاکوو کۆنگرێسی ئەمریکا لە دەست بگرن.

تەنانەت ئەگەر ئەم ڕووبەڕوو بوونەوە لە هەڵبژارڕنی نۆڤامبەر سەرکەوتوو بێت و کۆنگرێس ببەنەوە، تاکوو ۲۰۲۰ ترامپ دەسەڵات دەمێنێتەوە.

هەر بەم پێیە لام وا نییە تاکوو ۲۰۲۰ گۆڕانکاری لە سیاسەتی کۆشکی سپی سەبارەت بە بەرجام بە بوونی ترامپ ڕوو بدات.

* به‌ پێی ڕووداوه‌ نوێیەکان، پێش بینی ئێوه‌ بۆ به‌رجام له‌ داهاتوودا چییه‌؟

هیوادرم میانەڕۆکان بەر بە دروست بوونی شەڕ بگرن. ئێمە لە واشنتۆن دەبێت بۆ شکست دانی هەڵۆکان و توندڕەوەکان هەوڵ بدەین.

News Code 20173

نیشانەکان