10 July 2018 - 20:33
ئێران سێزدەهەمین وڵاتی بەهێزی جیهانە

ڕاپۆرتی U.S. News & World Report لەبارەی بە هێزترین وڵاتانی جیهان، ئێرانی لە سەرووی هولەندا و سوید لە پلەی سێزدەهەمی جیهاندا داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنت، U.S. News & World Report لیستی وڵاتانی بە هێز جیهانی بە پێی ئابووری، سیاسەت و توانستی سەربازییان بڵاو کردۆتەوە کە بە گوێرەی ئەو لیستە ئێران لە بابەتی دەسەڵاتەوە سەرترە لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی و ئاسیایی.

لەو لیستەدا کە ناوی ٢٥ وڵاتی بە دەسەڵاتی جیهانی لە خۆ گرتووە، وڵاتانی تورکیا، هیندستان، ئۆسترالیا، سویسرا، ئیتالیا، سوید، قەتەر، هولەندا، پاکستان، ئیسپانیا، سەنگاپوور و میسر لە دوای ئێران کە سێزدەهەمی لیستەکەیە، بە نۆرە پلەی ١٤ تا ٢٥یان مسۆگەر کردووە.

شایانی باسە کە ٥ وڵاتی یەکەمی بە دەسەڵاتی جیهان بە گوێرەی ڕاپۆرتی U.S. News & World Report بریتین لە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، ئەڵمانیا و بەریتانیا.

News Code 20172

نیشانەکان