30 June 2018 - 17:08
فستیڤاڵی چنینەوەی شێلک لە سنە بەڕێوە چوو

فستیڤاڵی چنینەوەی شێلک بە بەشداری جووتیارانی ۲۰ پارێزگای ئێران لە سنە و بە بەشداری زۆربەی بەرپرسانی کوردستان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیبرهیم زارعی لە میانەی بەڕێوە چوونی فستیڤاڵی شێلک لە سنە وتی: کوردستان کانگای فەرهەنگی ئێرانە و ناوچەی ژاوەرۆی هەورمانیش کانگای فەرهەنگی کوردە.

ئەو زیادی کرد: کوردستان لە ڕووی سامانی سروشتی زۆر دەوڵەمەندە، مێدیاکان دەبێت بتوانن بە باشی هەموو جوانییەکانی کوردستان بگوازنەوە.

زارعی وتی: کوردستان وەک جەمسەری بەرهەم هێنانی شێلک ناسراوە و ناوەندەکەیشی شاری سنەیە. ئێمە بەرنامەڕێزیمان کە ساڵی داهاتوو فستیڤاڵەکە لە ئاستێکی زۆر باشتر و فراوان تر بەڕێوە ببەین.

ئەو ئاماژەی دا: ئاماری بێکاری کوردستان زیاترین میانگینی ئێرانی هەیە، بەشێکی زۆری کێشەی کار دەتوانین بە کەرتی کشت و کاڵی و گەشتیاری چارەسەر بکەین.

شایانی باسە فستیڤاڵەکە بە بەشداری بەرپرسانی دیکەی پارێزگای کوردستان و جوتیارانی کورد و پارێزگاکانی دیکەی ئێران بەڕێوە چوو.

News Code 19897

نیشانەکان