13 June 2018 - 12:48
پێشوازی یه‌کێتی و پارتی له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیرون

هه‌ر دوو حزبی سه‌ره‌کی هه‌رێمی کوردستان له‌ هاوپه‌یمانی نوێی نێوان لیستی فه‌تح و سائیرون پێشوازیان کرد و ئه‌مه‌یان به‌ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سیاسی ناو برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکڕاتی کوردستان له‌ هه‌ریمی کوردستان له‌ هاوپه‌یمانی نێوان لیستی سائیرون و فه‌تح پێشوازیان کرد و ئه‌م کاره‌یان به‌ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ر بوونی قه‌یرانی سیاسی ناو برد.

هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیان جه‌ختیان کردووه‌ که‌ لیستی فه‌تح و سائیرون له‌ دوای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سیاسی وڵاتن و هه‌نگاوێکی ئه‌رێنیان له‌م دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ی عێراق هاوێشتووه‌.

هه‌ر دوو حزبه‌ گه‌وره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیان کردووه‌ که‌ به‌ زوویی ڕاوبۆچوونی خۆیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ و لێژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ لێکدانه‌وه‌ی کار و باری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکدێنن. هه‌روه‌ها جه‌ختیان کردووه‌ که‌ چه‌ندین جار هه‌وڵیان داوه‌ تاکوو کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن و به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ببنه‌ به‌شێک له‌ ڕێگه‌چاره‌.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی لیستی سائیرون ڕایگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆکی لیستی فه‌تح به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون تاکوو هاوپه‌یمانییه‌ک له‌ پارلمان دروست بکه‌ن.

News Code 19514

نیشانەکان