ناسەی هەواڵ: 4319813 -

موقته‌دا سه‌در و هادی عامری هاوپه‌یمانی سیاسی پێک دێنن

سه‌رۆکی لیسته‌کانی سه‌در و فه‌تح که‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووهه‌میان له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ست هێناوه‌، ڕۆژی سێ شه‌مه‌ هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسیان ڕاگه‌یاند.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی لیستی سائیرون و هادی عامری، سه‌رۆکی لیستی فه‌تح که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی مه‌ی پله‌ی یه‌که‌م و دووهه‌میان به‌ ده‌ست هێنا، ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ دروست کردنی هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسی هه‌واڵیان دا.

هه‌واڵی پێکهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌م شێوه‌یه‌ یه‌که‌مین هه‌نگاوی جدی بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌ میانه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ڵگیرا.

ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ پێشوازی ده‌که‌ن له‌ ته‌ڤڵ بوونی گرووپه‌کان و حزبه‌کانی دیکه‌ی عێراق که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتوون تاکوو پێکه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنن.

موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به‌م هاوپه‌یمانییه‌ وتی: دیدارێکی باش و ئه‌رێنیمان هه‌بوو، ئامانجی ئێمه‌ کۆتایی هێنان به‌ ڕه‌نج و ئازاره‌کانی عێراق و خه‌ڵکیه‌تی.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ نیشتمانی ده‌بێت.