ناسەی هەواڵ: 4319805 -
هه‌ولێر ئاگادار کرایه‌وه‌؛

ناڕه‌زایه‌تی تاران به‌ هاتوچووی تیرۆریستان له‌ خاکی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ناو ئێران

سه‌رکۆنسوڵگه‌ریی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌رانبه‌ر هاتوچووی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ خاکی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ناو خاکی ئێران ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رکۆنسوڵگه‌ریی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: وه‌فدێک له‌ سه‌رکونسوڵگه‌ریی ئێران له‌هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی بورهانی کارناسی باڵای نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێران، له‌ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێم به‌ فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تی تارانیان له‌ هاتوچووی تیرۆریستان بۆ خاکی ئێران به‌ هه‌ولێر راگه‌یاندووه‌.

ئه‌م وه‌فده‌ ئێرانییه‌ یادداشتێکی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمیان داوه‌ته‌ ده‌ستی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان که‌ تێدا ئاماژه‌ به‌ هاتوچووی تیرۆریستان دراوه‌ له‌ هه‌ندێ خاڵی سنووری هاوبه‌ش.

 له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ لایه‌نی ئێرانی جه‌ختی کردووه‌ته‌ سه‌ر مافی ره‌وای خۆی بۆ به‌رگری له‌ خاکه‌که‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کان و ئه‌وه‌ی بۆ‌ لایه‌نی عێراقی دووپات کردووه‌ته‌وه‌.

 هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا، سیهام مامه‌ند، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وتی: ئیراده‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر بنه‌مای  گه‌شه‌ و پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاوه‌ و وێڕای ده‌ربڕینی داخ و مه‌خابنی خۆی له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ جه‌ختی کرد: بێ گومان هه‌رێمی کوردستان رێگه‌ نادات په‌یوه‌ندییه‌ ئیجابی و سازێنه‌ره‌کانی به‌م کارانه‌ تێک بچێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بۆ هیچ گرووپ و حزبێک ناخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

 ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئێران له‌ حاڵێکدیه‌ که‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ژماره‌یه‌ک تیرۆریست هاتنه‌ ناو خاکی ئێران و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران به‌ شه‌ڕ هاتن و له‌ کۆتاییشدا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه‌ تێکشکێندران.