13 June 2018 - 08:38
گفتوگۆی ڕۆحانی و ماکرۆن سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌که‌ و به‌رجام

سه‌رۆک کۆماره‌کانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا ئێواره‌ی سێ شه‌مه‌ له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌که‌ و ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی گفتوگۆیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی دوێنێ ئێواره‌ ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ئێمانۆئیل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا سپاسی بۆچوونی ئه‌ورووپا به‌ تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ به‌رجامی کرد و وتی: ده‌بێت لێدوانه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کان بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئێران و سوودمه‌ند بوون له‌ به‌رجام هاوئاهه‌نگ بێت.

ئه‌و زیادی کرد: کات که‌مه‌ و نابێت مۆڵه‌ت بده‌ین که‌ ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ گه‌وره‌ سیاسییه‌ به‌ کاری یه‌کلایه‌نه‌ و په‌یمان شکێنی له‌ناو ببرێت، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت له‌ مافه‌کانی خۆی له‌ به‌رجام سوود ببات ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ چی دیکه‌ مانایه‌کی نامێنێت.

ڕۆحانی هیوای خواست که‌ هه‌وڵی ۵ وڵاته‌که‌ و یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ هاوڕێی ئێران سه‌رکه‌وتوو بێت و ئه‌نجامی بێت.

سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به‌ سووریاش وتی: بوونی ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئێران له‌ سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی یاسایی سووریایه‌ و بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر بووه‌، ئێمه‌ هیوادارین به‌ هه‌وڵی هاوبه‌شی سووریا و هێزه‌کانی نزیک له‌ دیمه‌شق هه‌رچی زووتره‌ تیرۆر له‌م وڵاته‌ بنبڕ بکرێت و چی دیکه‌ دیمه‌شق پێویستی به‌ هێزی بیانی نه‌بێت.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنه‌ باشه‌کانی نێوان دیمه‌شق و به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بۆ نووسینی یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ دا و پێشوازی کرد له‌ دانوستانی نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگیری و ئاشتی زیاتر له‌ سووریا.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نساش له‌م دیداره‌ جارێکی جه‌ختی کرد که‌ وڵاته‌که‌ی پێبه‌نده‌ به‌ به‌رجام و هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی به‌رجام ده‌دات، هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ هه‌نگاوی ئه‌رێنی بۆ سوود بردنی ئێران له‌ به‌رجام هه‌ڵده‌گیردرێت.

ئه‌و زیادی کرد: به‌رجام مه‌شرووعیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌، هه‌موومان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به‌رجام وه‌ک خۆی بمێنێت، ئێمه‌ به‌ هیچ له‌ونێک به‌ دروست کردنی هه‌ڵه‌ی بچووکیش بووه‌ بیانۆ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ دروست ناکه‌ین که‌ له‌ دوای له‌ناو بردنی به‌رجامن.

له‌ کۆتایدا هه‌ر دوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وام بوونی دانوستان و گفتوگۆکان کرد.

News Code 19504

نیشانەکان