ناسەی هەواڵ: 4319539 -
به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۳مین خولی فستیڤاڵی شانۆی مه‌ریوان:

۵۲۷ شانۆنامه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نووسینگه‌ی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕایگه‌یاند که‌ ۵۲۷ گه‌ڵاڵه‌ و شانۆ به‌ نووسینگه‌ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی شانۆی مه‌ریوان گه‌یشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕایگه‌یاند که‌ ۵۲۷ گه‌ڵاڵه‌ و شانۆ به‌ نووسینگه‌ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی شانۆی مه‌ریوان گه‌یشتووه و سه‌رتای مانگی پوشپه‌ڕ شانۆ قبوڵ کراوه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو هه‌وڵی ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ ئاستی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان.

قه‌لعه‌شاخانی وتی: له‌ ۵۲۷ به‌رهه‌م که‌ به‌ ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ گه‌یشتووه‌ ۴۶۰ به‌رهه‌می له‌ به‌شی ئازاد و ۶۷ به‌رهه‌می له‌ به‌شی ئاینی و نه‌ریتی دایه‌. که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۲۴ له‌ سه‌د ژماره‌یان به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو زیادی کردووه‌.

ئه‌و پێشوازی هونه‌رمه‌ندانی له‌م فستیڤاڵه‌ به‌ باش ناو برد و ئاماژه‌ی دا: پێشوازی زۆر و باشی هونه‌رمه‌ندان له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ پێگه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ زۆر به‌رز ببێته‌وه‌. له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران بێجگه‌ له‌ پارێزگای کۆهگیلۆیه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د کار بۆ ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌ نێردراوه‌. که‌ له‌ کوردستان و تاران زیاترین پێشوازی لێکراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان له‌ ڕۆژی ۱۰ بۆ ۱۴ی خه‌رمانان له‌ مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.