4 June 2018 - 18:49
دەیانەوێت شێوازێکی کەموکۆڕ لە بەرجام بسەپێنن /ئیمام هێمای شۆڕشە

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕایانگەیاند یارمەتیدەرانی شەڕی دەروونی دوژمن لە ناوخۆی وڵات، ئەمڕۆ دەیانەوێت سێوازێکی کەموکۆڕ لە بەرجام بە سەر وڵاتدا بسەپێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بیست و نۆهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خۆمەینی بە بەشداریی ئایەتوڵڵا خامنەیی، کەمێک پێش ئێستا لە تاران دەستی پێ کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختیان کرد: وڵات بێ ماتۆری بەهێزی شۆڕش ناگاتە ئامانجەکانی خۆی. 

سی ساڵە قسە لە ئیمامی هێژا دەکەین. ئیمام یەکێکە لە لووتکە بەرزەکانە و لێرەوبەدواش گەل و ئوممەتی ئێمە قسە لە ئیمام دەکەن و هەر ئەمەش دروستە.

ڕێبەری وتیان: هەندێ لێکچوویی ئیمام خومەینی لە حەزرەتی عەلی مایەی فەخر و شانازیە.

ڕاشیانگەیاند کە یەکێک لە لێکچووییەکانی نێوان ئیمام خومەینی و ئەمیرولمومنین ئەمەیە: لە حەزرەتی عەلی دوو تایبەتمەندی کۆبووەوە: یەکێک سەلابەت و خۆڕاگریی و توندی و یەکێکی تر دڵۆڤانی و سەفا.

وتیشیان ئەم دوو تایبەتمەندییە دژبەیەکەی حەزرەتی عەلی  لە ئیمامی کۆچکردووشدا بوو. لە لایەکەوە خۆڕاگریی و توندبوون بەرانبەر ستەمکاران و خراپییەکان لە بەرانبەر ڕژیمی گۆڕبەگۆڕی پاڵەوی کە وەک سەخناخێکی پتەو وەستا؛ لە بەرانبەر ئەمریکادا وەک چیا وەستا، لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا لە بەرانبەر دەستدرێژی سەدام لە شەڕی هەشت ساڵە و پیلانە ناخۆییەکان و تەنانەت لە بەرانبەر قوتابییە پێشووەکانی خۆیان بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاویان.

لە درێژەی قسەکانیدا ئایەتوڵڵا خامنەیی ژمارەیەک بەرچاو لە تایبەتمەندییە بەرجەستەکانی ئیمام خومەینیان باس کرد.

ڕێبەری هەروەها لە کۆتایی وتەکانیاندا بە زمانی عەرەبی و ڕوو لە گەنجانی بە جەرگی عەرەبی ناوچەکە وتیان: ئەمڕۆ ڕۆژی کار و هەنگاوی ئێوەیە و دەبێ خۆیان بۆ بەرەوپێش چوون و سەربەخۆیی و ئازادی وڵاتەکەیان ئامادە بکەن.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە زیللەتی هەندێ دەوڵەتە عەرەبییەکان لە بەرانبەر ئەمریکا و هەڵوێست نەگرتنی بەهێز بەرانبەر دوژمنی زایۆنی، زیادیان کرد: هەندێ لە دەوڵەتە عەرەبییەکان، ئێستا دوژمنی گەلانی خۆیانن و لەم بارودۆخەدا بەرپرسیارێتی گەنجانی بەجەرگی عەرەب، هەڵوەشاندنەوەی ئەم هاوکێشەیەیە.

 ئەوان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە داهاتووهی گەنجانە و ئەوان دەبێ بە داهێنەریی، خۆیان بۆ داهاتوو ئامادە بکەن، ڕایانگەیاند: ئەگەر داهاتوو بە دروستی بنیات بنرێت، بێ گومان هەموو گەلانی موسڵمان و عەرەب بە تایبەتی گەنجانی ئەم وڵاتانە قازانجی لێدەبەن.

News Code 19306

نیشانەکان