ناسەی هەواڵ: 4304817 -
مێهر لێکی دایەوە؛

هەواڵی ناخۆشی سیاسی بۆ ئەردۆغان/ ئایا هەڵبژاردنەکان دەچێتە خولی دووهەمەوە؟

لە ئەگەری چوونە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا، پێگەی سیاسیی ئەردۆغان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا دادەبەزێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – حەنیف غەفاری: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە سای هاوپەیمانیی لە گەڵ پارتی نەتەوە پەرەستی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی "دەوڵەت باخچەلی" توانی شانسی مانەوەی لە هاوکێشە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارێتی تورکیا بباتە سەرێ.

بەوەشەوە ئەردۆغان ئەمجار رێگەیەکی سەخلەتی لە بەرە. ئەگەرچی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا بە نیسبەتی بەربژێرانی دیکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا بەخت و شوناسێکی زۆرتری بۆ سەرکەوتن و مانەوە لە دەسەڵاتدا هەیە، بەڵام پێدەچێت کە وەدی هاتنی ئەو ئاواتە زۆر دژوار بێت!

ئەنجامە بڵاوکراوەکانی ڕاپرسینەوەی ڕێکخراوی سونار، ئەویش لە کاتێکدا کە ٣٨ رۆژمان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا ماوە، هەواڵگەلێکی خۆشی بۆ کەمپی ئەردۆغان و هاوڕێکانی پێ نییە. بە گوێرەی ئەو ڕاپرسینەوەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٤ی ژوئەن هیچکام لە بەربژێران ناتوانن لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان مسۆگەر بکەن و ڕکابەرییەکان دەچێتە خولی دووهەمەوە. بەو پێیە سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان واتە لە ٨ی جووڵایدا دیاری دەبێت و ئەوەش بەو واتایە کە سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا رێگەیەکی دژوار و سەخڵەتی لە بەرە.

لە ئەگەری چوونە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا، پێگەی سیاسیی ئەردۆغان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا دادەبەزێت. لێرەدایە کە چاوخشاندنێک بە ڕێژەی دەنگە مسۆگەر کراوەکان لە لایەن بەربژێڕانی هەڵبژاردنەکان لەو ڕاپرسینە بەربڵاوە لە لایەن ڕێکخراوی سونار جێی سەرنجە.

بە پێی ئەو ڕاپرسینە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تەنیا لە سەدا ٤٢ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە و لە بەرامبەردا موحەڕەم ئینجە بەربژێری پارتی کۆماری گەل (CHP) بە نزیکەی لە سەدا ٢٢ و ماراڵ ئاکشنێر (دیاردەی ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکان) بە مسۆگەر کردنی لە سەدا ٢١ی دەنگەکان لە پلەکانی دواتری ئەردۆغان دەوەستن.

هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش بەربژێری پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)یش لەو ڕاپرسیەدا توانیویەتی لە سەدا ١١ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت و پاش ئەو رێبەرانی دوو حزبی سەعادەت و وەتەن-یش هەرکام لە سەدا ٢ی دەنگەکانیان پێبەخشراوە.

تایبەتمەندیی هاوبەشی ڕکابەرانی ئەردۆغان، کۆتایی هێنان بە سەرۆکایەتیی ئەوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی سەخڵەتی و دژواریی کارەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و چوونە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان. لەو ڕووەوە ئەردۆغان هەوڵ دەدات کە بە هەر شێوەیەک بێت ئاستی دەنگەکانی لە نێوان هاووڵاتیانی تورکیا بباتە سەرتر.

ئەو لە ئەگەری سەرنەکەوتنی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، لە خولی دووهەمدا بەرەوڕووی مەترسیی هاوپەیمانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەبێتەوە؛ ئەو مەترسییە لە ئێستادا لە یەک هەنگاویی پارتی داد و گەشە (AKP) و خودی ئەردۆغانە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای دەربڕینی هەندێک هەڵوێستی نەرێنی و دژبەرانە هەمبەر بە تاقمێک لە دامەزرێنەران و ئەندامانی پارتی داد و گەشە و لەوان عەبدوڵڵا گوڵ، ژمارێکی زۆری لە لایەنگرانی پێشووی حزبەکەیشی لە دەست داوە، بە چەشنێک کە وەک لە ڕاپرسینەوەکانی ناوخۆی پارتی داد و گەشە دەردەکەوێت، چیتر نزیکەی یەک لە پێنجی ئەندامانی ئەو حزبە حەز بە مانەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا ناکەن.

هەروەها کاتێک کە ئەگەری بەشداریی عەبدوڵڵا گوڵ لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی مانگی ژوئەنی تورکیا هاتە ئاراوە، هەندێک لە ئەندامانی ئاکپارتی-یش نەیانتوانی خوشحاڵبوونیان لەو بارەیەوە بشارنەوە و پێشوازیان لەو بەربژێربوونی سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا کرد.

ئەوەی ڕاست بێت، ئەردۆغان لە دژوارترین دۆخ و پێگەی سیاسیی خۆیدا لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردووی چەقی بەستووە و سەرەکی‌ترین کەڵکەڵەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم قۆناغەی ئێستایدا، پێشگری لە چوونی هەڵبژاردنەکان بۆ خولی دووهەمە؛ کەڵکەڵەیەک کە وەدی هاتنی بە ئاوردانەوە لە ڕاپرسییە ئەنجام دراوەکان لە تورکیادا، هەندێک دژوار دەنوێنێ.