ناسەی هەواڵ: 4298920 -
سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا:

هه‌ڵگرتنی چه‌ک له‌ لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە هه‌ڵه‌ بوو

سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ک له‌ لایه‌ن دژبه‌ره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌ بوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، ئه‌حمه‌د ته‌عمه‌، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌ ئاستانه‌ وتی: هه‌ڵگرتنی چه‌ک له‌ لایه‌ن دژبه‌ره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌ بوو. له‌ ئێستادا دژبه‌ره‌کانی ده‌میشق له‌ دوای له‌ ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ جێگه‌ی حکومه‌تی سووریا نین.

ئه‌و زیادی کرد: زۆربه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی دژ به‌ سووریا له‌ ئێستا له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ به‌ ڕێکارێکی سیاسی بگه‌ن. زۆربه‌ی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان ڕێگه‌ی خۆیان له‌ به‌ره‌ی نوسره‌ جیا کردووه‌ته‌وه‌.

ته‌عمه‌ وتی: ئێمه‌ به‌م ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتووین که‌ ڕووسیا له‌ دوای ڕێکارێکی سیاسییه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا. هیوادارام شاری ئه‌دله‌ب له‌ ناوچه‌ی که‌م ناکۆکه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی ئاگربڕ بگوازرێته‌وه‌.