ناسەی هەواڵ: 4298798 -
بە دەرکردنی پەیامێک؛

سەید عەمار حەکیم جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەزەی ئیدانە کرد

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان لە غەزە وتی: جیهانی ئیسلام و وڵاتانی عەرەبی ئەبێ ڕاستییەکانی ڕووداوە خوێناوییەکانی فەلەستین شرۆڤە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی ئەو و ڵاتە، ڕووداوەکان لە فەلەستینی داگیرکراوی بە توندی ئیدانە کرد.

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بنکە نێودەوڵەتییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد تا بەرانبەر تەجاوز و کوشتوبڕی نەتەوەی فەلەستین لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، هەڵوێست بنوێنن.

حەکیم هەروەها داوای هەڵوێست نواندن و پاڵپشتی بنکەکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی ئایینی، سیاسی، زانکۆیی لە سەرتانسەری جیهان و جیهانی ئیسلام و وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکانی ڕووداوە خوێناوییەکانی فەلەستینی کرد.