ناسەی هەواڵ: 4298472 -

ئەنقەرە داوای چوونە دەرەوەی کونسوڵی ئیسرائیل لە تورکیا دەکات

ئەنقەرە پاش کردنە دەرەوەی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی داوای چوونە دەرەوەی کونسوڵی ئەو ڕژێمە لە تورکیا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمز ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە کونسوڵی ئیسرائیل لە ئەستەنبۆڵ کردووە کە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت بەڵام دەتوانێت پاش ماوەیەک بگەڕێتەوە بۆ تورکیا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ئەنقەرەی بانگهێشت کرد و وێڕای ناڕەزایەتی توند بە کوشتوبڕی خەڵکی غەزە لە ناوچە سنوورییەکان، داوای لێکرد کە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت.

تورکیا دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، باڵوێزی خۆی لە ئیسرائیلی بۆ ڕاوێژ بانگهێشتی ئەنقەرە کرد.

لە کاردانەوە بە ئەو کارەی ئەنقەرە، تێلاڤیڤ کونسوڵی تورکیا لە بەیتولموقەدەسی بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرد و داوای لێکرد تا ڕاگەیاندنی دوایی ئەو وڵاتە بە جێ بهێڵێت.