20 April 2018 - 08:40
شۆکی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەردۆغان لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ۲٤ی ژوئەن بەڕێوە دەچێت، بەڵام هۆکاری ئەمە چییە؟

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی، ئیبراهیم فەراهانی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ۲٤ی ژوئەن بەڕێوە دەچێت، ئەمەش لە دوای داواکاری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە ڕاگەیەندرا. بەڵام هۆکاری ئەمە چییە؟

هەوڵ دەدرێت هۆکارەکانی ئەم وەرچەرخانە گەورەیە لە خوارەوە ڕوون بکرێتەوە:

۱ ـ کەم بوونەوەی بایەخی لیرە لە بەرانبەر دولار کە لە سێ مانگی ڕابردوو ۱۰ لە سەد کەمی کردووە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەردۆغان هەمیشە لە باش بوونی ئابووری تورکیا وەک دروشمی هەڵبژاردن سوودی دەرد. ئەردۆغان مەترسی ئەوەی هەیە تاکوو ۲۰۱۹ دۆخی ئابووری تورکیا لەوەش هەیە خراب تر بێت.

۲ ـ تێکدانی نزیک بوونەوەی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن وەک جەهەپە و هەدەپە و حزبی چاک، بەم کارە ئەوان دەرفەتی کەژتریان هەیە بۆ لێک نزیک بوونەوە کە هەموویان دژی ئەردۆغانن.

۳ ـ گۆڕانکارییە نوێکانی سووریا و زیادبوونی زیاتری ڕۆڵی ڕۆژئاوا کە لە دوای ڕووخانی ئەسەدن و بووەتە هۆی دابەزینی ڕۆڵی ئێران و ڕووسیا و کەم بوونەوەی ڕۆلی میحوەری ئاستانە. لە ڕاستیدا ئەردۆغان لەم گۆڕانکارییە تێگەیشتووە کە ڕۆژئاوا بە ڕێبەری ترامپ پلانی هەیە بۆ سووریا و ئەردۆغان چیدیکە لە میحوەری ئاستانە هیچی دەست ناکەوێت.

۴ ـ ڕاپرسییەکانی تورکیا نیشانی دەدات کە ئەردۆغان و مەهەپە کەمتی لە ٥۰ لە سەد دەنگ دێنن و ئەمەش ئەردۆغانی نیگەران کردووە کە هەرچی زووترە هەڵبژارڕنەکان بەڕێوە ببات.

۵ ـ ئۆپراسیۆنی داگیری کاری عەفرین بووەتە هۆی ئەوەی تاکوو شکستەکانی ڕابردووی تورکیا لە سووریا لەبیر بکرێت و هەروەها تورکیا ناچارە سەبارەت بە مەنبج لەگەڵ ئەمریکاییەکان دانوستان بکات کە ئەمەش دژی لێدوانی تووندی ئەردۆغانە کە هەڕەشەی لەئەمریکا دەکرد.

۶ ـ ئێران ڕایگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنی دواتری سووریا ئازاد کردنی ئەدلەب دەبێت، ئەمەشدەبێتە هۆی شکستێکی دیکە بۆ تورکیا و ئەو هێزانەی ئەنقەرە پشتیوایان لێ دەکات. ئەرۆغان هیوای ئەوەی هەیە کە ناتۆ وەک چۆن تورکیا لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و بریتانیا پشتیوانی کرد، ئەوانیشلە ئەدلەب پشتی تورکیا بگرن.ساڵی ۲۰۱٥ کاتی خسنە خوارەوەی فڕۆکە ڕووسییەکە ناتۆ کارێکی وەهای نەکرد، ئەگەر ئەمجارەیان ڕۆژئاوا بۆ ئەدلەب ئەنجامی بدات ئەوە ئەردۆغان دەتوانێت لەم بابەتە بۆ هەڵبژارنەکان سوود ببات.

۷ ـ درێژ کردنەوەی دۆخی نائاسایی بۆ ۳ مانگی دیکە دەنگی یەکێتی ئەورووپاشی دەر هاوردووە، لە ساڵی ۲۰۱٦وە بە بیانۆی کودەتاکەی ۲۰۱٦ ئەردۆغان حوکمی سەربازی کردووە و هەموو بژبەرەکانی خۆیی دوور خستووەتەوە، ئەم دۆخە چی دیکە لەمە زیاتر لە سوودی ئەردۆغاندا نیی.

٨ ـ ئەم هەڵبژارنە وەک ڕاگەیاندنی کۆتایی ئیمپڕاتوری عوسمانی و لە دایک بوونی کۆماری تورکیایە. گۆڕینی سیستمی پارلمانی بۆ سەرۆک کۆماری بە مانای دەست پێ کردنی سیستمی دەسەڵات خواز لە تورکیایە کە سەرۆک کۆمار بە پێی ئەم یاسا نوێیە دەسەڵاتی ڕەهای یەکجار زۆری هیە. هەڵبەت لە ساڵی ۲۰۱٤وە ئەم شتە لە تورکیا ڕووی داوە بەڵام لەمە بەدوا بە فرمی دەبێت. وەک دیاریشە تاکوو ۲۰۲۹ ئەردۆغان لە سەر کار دەبێت و ئەمەش زیاتر لە سیستمی حکومەتی وراسەتی دەچێت تا دیمکڕاسی.

۹ ـ شکستی ئەردۆغان ڕەنگە بەم چەند حاڵەتە بێتە دی:

یەکەم یەکگرتی حزەکانی دژ بە ئەردۆغان کە سەرەتا و لە قوناغی یەکەم چەند کاندید بەربژار بکەن و لە قوناغی دووهەم لە سەر یەک کەس خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

دووهەم بەبژار بوونی عەبدۆڵا گول کەدەتوانێت ڕەقیبی سەختی ئەردۆغان بێت و دەنگی ئیسلامییەکان دابشکێنێت. تاکوو ئێستە عەبدۆڵا گوڵ بێ دەنگە هیچی سەبارەت بە بەربژار بوونی خۆی ڕانەگەیاندووە.

سێهەم پشتیوانی ڕۆژئاوا لە ڕەقیبەکەی ئەردۆغان و سوود بردن لە گەماڕۆدانی ئابووری و سیاسی تورکیا بۆ شکست دانی ئەردۆغان.

سیناریۆی بەبژار بوونی عەبدۆڵا گوڵ بەهێزترین سیناریۆی شکست دانی ئەردۆغانە کە هێشتا هیچی دیار نییە.

News Code 18196

نیشانەکان