ناسەی هەواڵ: 4112002 -
بره‌نی سه‌ندرز:

قەبووڵ نه‌کردنی به‌رجام ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی گۆشه‌گیری ئه‌مریکا

سینانتۆرێکی ئه‌مریکایی ڕایگه‌یاند که‌ قەبووڵ نه‌کردنی به‌رجام له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی گۆشه‌گیر بوونی واشنتۆن له‌ جیهان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سینانتۆرێکی ئه‌مریکایی که‌ دژی بۆچوونه‌کانی ترامپه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ قەبووڵ نه‌کردنی به‌رجام له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی گۆشه‌گیر بوونی واشنتۆن له‌ جیهان.

بره‌نی سه‌ندرز، سیناتۆری دیموکڕاتی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تویتری خۆی نووسی: ئامانجی ترامپ بۆ واژۆ نه‌کردنی دووباره‌ی به‌رجام هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نابێت، ئیلا گۆشه‌گیر کردنی ئه‌مریکا نه‌بێت.

شایانی باسه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م حه‌فته‌ دۆناڵد ترامپ ڕایبگه‌یه‌نێت که‌ چی دیکه‌ به‌رجام قە بووڵ ناکات و له‌م ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌ ده‌کشێته‌وه‌.