یادداشتی نێودەوڵەتی؛

سیناریۆی دابەش کردنی سووریا؛ پرسەکان و پاشهاتەکان

ناسەی هەواڵ: 3957601 -
خاڵی گرینگ ئەوەی کە سه‌ره‌ڕای بوونی لەمپەرەکان لە بەر دەم دابەش کردنی سووریاو، ئەم گەڵاڵەیە وەکوو یەکێک لە بژاردەکانی داهاتووی سووریا دێته‌ به‌رچاو و نابێ بە گشتی پشت گوێ بخرێت.

هەواڵدەری مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- سەعید غەفاری: شەڕ و پێکدادانی ناڕاستەوخۆی زلهێزەکان لە سووریا بێ گومان لە گرینگترین پرسە سیاسی – ئەمنییەکانی ئێستا لە ناوچەی باشووری ڕۆژاوای ئاسیایە کە زۆربەشی پێوەندی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی خستووتە ژێر کاریگەری خۆیەوە. لە یادداشتی خوارەوە پرس و پاشهاتەکانی سیناریۆی دابەش کردنی سووریامان لێک داوەتەوە.

١-لە دابەش کردنی سووریا وەکوو یەکێک لە ڕێگا و ئەگەرەکانی بەردەمی هەر جۆرە ڕێگاچارەیەک بۆ نەخشاندنی داهاتووی ئەو وڵاتە و کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئێستاکە ناو لێ دەبرێت.

گرووپە توندڕەو و تیرۆریستەکان و لە سەرووی گشتیانەوە داعش و ژمارەیەک لە لایەنگرانی ناوخۆیی و وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزم بوونەتە هۆی ئەوەی کە پرسی سووریا بگاتە جێگایەک کە ئەمڕۆ وه‌ک رێگاچاره‌یه‌ک باس لە دابەش کردنی دەکرێت. ئه‌گه‌رچی دەتوانرێت ئەم سیناریۆوە لە چوارچێوەی سیناریۆی "نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین"یشدا لێک بدرێتەوە.

بەستێنی سەرەکی گەڵاڵەی دابەش کردنی سووریا دەتوانێت لە سێ پرسدا تاوتوێ بکرێت:

یەکەم ئەوەی کە سووریا لە سەدەی ڕابردوودا خرایە بەر چەندین گەڵاڵەی دابەش بوونەوە و سەرەرای ئەوەی کە بڕێکیان – بۆ نموونە لە سەردەمی دەس بە سەردا گرتنی فەڕەنسە بە سەر سووریادا – تا قۆناغی بە کردەوە کردن ڕۆیشت، بەڵام شکستی هێنا.

دووهەم پرس بەجێماو لە گەڵاڵەی " ڕۆژهەڵاتی ناڤین" ە. لە ساڵی ٢٠٠٦، کاندولیزا ڕایس وەزیری دەرەوەی بووشی بچووک، لە تێل ئاڤیڤ و لە بەردەم ئیهود ئولمرت سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، چەمکی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێی لە جیاتی چەمکی پێشوو واتا ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە بەکار هێنا.

ئەم وتەیە، باسی لە بوونی نەخشە ڕێگای سەربازی ئەمریکا، ئیسراییل و ئینگلیز لە ناوچەی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا دەکرد. گەڵاڵەیەک کە بە پێی، قۆناغگەلێکی زۆر بۆ چەندین ساڵی بەردەوام، شەڕ و ناکۆکی لە لوبنان، فەلەستین، سووریا، عێراق تا کەنداوی فارس، ئێران و ئەفغانستان دەگرێتە بەر.

ئەم گەڵاڵەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ناسێندرا و لە هێرش بۆ سەر لوبنان دەستی پێکرد؛ بە دوای گوشار بۆ چەمکی ناکۆکیی سازندە (Constructive chaos)) لە تەواوی ناوچەکەیە. ناکۆکیی سازندە لە لایەن سێ وڵاتی ناوبراوەوە دۆخەکە جۆرێک لێ دەکات تا نەخشەیەکی جوگرافیایی نوێ بۆ ناوچەکە بە پێی پێداویستی ژێئۆستراتیژیک، بەرهەم بهێنێت.

بە بڕوای ئەو داڕێژەرانە، تا داڕشتنی دووبارەی سنوورە جوگرافیاییەکان و لە ڕاستیدا شێوانسنی سنوورەکانی ئێستا، هیچ کات ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەدی نایێت و تا ئەو سنوورانە دەستکاری نەکرێن و سنووری سروشتی دروست نەکرێن، شەڕ لە ناو ناچێت و یەکسانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەدی نایێت.

پرسی سێهەم، لە ڕاستیەکان، ڕووداوەکان و قەیرانی ئێستای سووریا و ئاڵبەت ناوچەکە سەرچاوە دەگرێت. ئه‌و ڕووداوانه‌ی  کە بووەتە هۆی پێکهێنانی ژمارەیەک ناوچەی خۆبەڕێوە بەری نافەرمی.

گرینگترینی ئەو ناوچانە بریتین لە:

١.ناوچەی باشووری سووریا، کە پارێزگاکانی دەرعا و قونەیتەرە ( سوونە ) کە ئێستاکە لە ژێر دەستی سوپای ئازاددایە، گرووپێک کە تێدەکۆشێت تا پارێزگای دەرزی نشینی سوەیداش لە چنگی سیستەمی دەسەڵاتدار دەربهێنێت.

٢.ناوچەی دووهەم کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریادایە کە لە ناوەندی دیمەشق تا کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە پارێزگاکانی ترتووس و لازقیە درێژەی هەیە و بە کەرەسەی جادەیەکی ترانزیتی، پاریزگاکانی عومس و حەما لە بەر دەگرێت.

٣.ناوچەی سێهەم بریتیە لە ئەدلەب و تا ماوەیەک لەمەو پێش حەلەب لە باکووری ڕۆژاوا و باکووری سووریا کە ناوچەی دەسەڵاتداریی ئیسلامە توندڕەوەکانی دژبەری ڕژێمی بەشار ئەسەدن.

٤.ناوچەی چوارەمیش ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعشە کە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکانی حەلەب و حەما دەست پێدەکات و پاریزگاکانی دەیرەلزوور و بەشگەلێک لە پارطێزگاکانی ڕەقە و حەسەکەش دەگرێتە بەر.

٥.ناوچەی پێنجەمیش لە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورددایە. ناوچەیەک کە بریتیە لە بەشگەلێک لە پاریزگاکانی حەسەکە و ڕەقە.

بە ئەم شی کاریەوە و لە سێبەری نەخشەی ئێستا و بە پێی گەڵاڵە کۆنەکان کە دووبارە هێنراوەتە ئاراوە، باس لە سەر دابەش کردنی سووریا توند دەبێتەوە.

ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە، داهاتووی سووریا وەکوو پیش ٢٠١١ ی زایینی بوو نابێت، بەم پێیە لەمپەرەکانی بەر دەم دابەش کردنی سووریا دەتوانرێت ببێتە دوو دەستەی ناوخۆیی و دەرەکیەوە: لە بواری ناوخۆییەوە دروست بوونی ئەو ناوچانە کە ناومان برد، لەلایەن ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانەکانیەوە قبووڵ نەکراوە. لە بواری دەرەکیشەوە سیاسەتی چالاکەکانی بواری سووریا هێشتا وێنەیەکیان لە دابەش کردنی سووریا پیشکەش نەکردووە و ئەمە خۆی بە واتای ئەوەیە کە پاساوێکی مەنتقی بۆ گەڵاڵەی دابەش کردنی سووریا لە ئێستادا بوونی نییە.

٢. ڕاستی ئەوەیە کە بوونی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە کە کوشت وبڕیان  دەسپێکرد و هەروەها ناکۆکیی چەکداری و ئاوارەیی خەڵک لە ئاستی بەربڵاودا بووەتە هۆی ئەوەی کە هەستی پێکەوە ژیان و هەستی خەڵکی سووریا بۆ یەکتر و ژیان لە ژێر ئاسمانی وڵاتێکێدا کەم ببێتەوە.

دابەش کردنی سووریا بۆ وڵاتانی کاریگەری ناوچەیی پاڵپشتی تیرۆریزم وەکوو تورکیا و عەرەبستانی سعوودی دەتوانێت مەترسیدار بێت. بڕی لە وڵاتەکان وەکوو تورکیا  نیگەرانی پاش لەرزەکانی دابەش کردنەکە لە سەر دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەی خۆیانن و بڕێکیش بە پێی هەڵوێستی سیاسی خۆیان وکوو عەرەبستانی سعوودی و میسر پاڵپشتی لە ژیانی سووریای یەکپارچە دەکەن.

بەڵام لە بواری نێودەوڵەتیەوە، کۆمەڵگەی جیهانی و وڵاتانی کاریگەر ناتوانن نەخشەیەکی نوێ بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین دابڕێژن؛ وەکوو نەخشەیەک کە لە دەسپێکی سەدەی ڕابردووی زایینی داڕێژرا و سایکس پیکۆ واژۆ کرا تاکوو سنووری وڵاتانی ئێستای ناوچەکەی دیاری کرد.

بێ گومان؛ دابەش بوونی سووریا بەستێن بۆ شەڕ و ناکۆکی  نوێ خۆش دەکات، شه‌ڕ و ناکۆکی له‌و ئاسته‌دا که‌ جیهان خۆی لی ده‌بوێرێت.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە سەرەرای لەمپەره‌کانی بەر ده‌م دابەش کردنی سووریا، ئەم گەڵاڵەیە وەکوو ڕێگایەک لە بەردەم داهاتووی سووریا لە ئارادایە و نابێ بەگشتی بنرێتە لاوە و لە بەرچاو نەگیردرێت، چونکوو گۆڕانکاری مەیدانی و هەڵوێستی لایەنە دەرەکیەکان خێرا خەریکی گۆڕانە، بە شێوەیەک کە لەوەدەچێت ئەو ڕێگایە بکاتە کاریگەرترین و تەنیا ڕێگا و لە چرکەیەکی شێتانەدا بەڕێوە ببرێت.

ناردنی بۆچوون

1 + 3 =