لە ناڕەزایەتی بە پاڵپشتیی لە پەکەکە؛

تورکیا باڵوێزی ئەڵمانیای بانگهێشت کرد

ناسەی هەواڵ: 3936300 -
تورکیا لە نارەزایەتی لە گەڵ خۆپیشاندانی کوردەکان لە شاری فرانکفۆرت، باڵوێزی ئەو وڵاتەی لە بەرلین بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسە، تورکیا باڵوێزی ئەڵمانیای لە ئەم وڵاتە لە نارەزایەتی دەربڕین بە خۆپیشاندانی کوردەکانی دانیشاتووی ئەڵمانیا دژی گشت پرسیی چاکسازی یاسای بنەڕەتی لە ١٦ ی ئاپ بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کرد.

ئیبراهیم کالین وتەبێزی سەرۆک کۆماریی تورکیا لەم بارەیەوە بە کەناڵی تەلڤیزیۆنی سی ئێن ئێن تورکی ڕاگەیاند: دوێنێ ئەڵمانیا خۆی سووک کرد.

شیاوی باسە، کوردەکانی ئەڵمانیا شەوی ڕابردوو بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانێکی گەورە لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەوە ڕوویا لە فرانکفۆرت کرد و خۆپیشاندانێکی گەورەیان ڕێک خست.

خۆپیشاندەران کە دروشمی دیمۆکراسی بۆ تورکیایان دەوتەوە، داوایان لە خەڵکی تورکیا دەکرد تا لە گشت پرسیی مانگی داهاتووی ئەو وڵاتەدا، وەڵامی " نا " بدەنەوە بە چاکسازی یاسای بنەڕەتی.

ناردنی بۆچوون

6 + 1 =