لە سەر بانگهێشتی دۆناڵد ترامپ؛

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە کۆشکی سپی

ناسەی هەواڵ: 3936096 -
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە گەشتێکی فەرمیدا و بە بانگهێشتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بەغدای بەرەو واشنتۆن بەجێهێشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە زیادی کرد: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە سەر بانگهێشتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتە کۆشکی سپی.

لە ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە بڕیار وایە عەبادی لە کۆبوونەوە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی شەڕ لە گەڵ گرووپی تەکفیری زایۆنی داعش بەشداری بکات.

واشنتۆن بیست و دووهەمی مارچ میوانداری کۆبوونەوەی ٦٨ ئەندامی هاوپەیمانیە.

ئەم گەشتەی عەبادیە بۆ ئەمریکا، یەکەم گەشتیەتی بۆ ئەو وڵاتە پاش دەسپێکی سەرۆک کۆماریی ترامپ.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبادی لە ئەم گەشتەدا هەروەها لە گەڵ گرووپێک لە بەرپرسە دەوڵەتیەکانی ئەمریکا لەوانە جێگری سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا و بڕێ لە ئەندامانی سنای ئەو وڵاتە دیداری دەبێت.

ناردنی بۆچوون

7 + 10 =