لە تەمەنی 90 ساڵەییدا؛

چاک بری ژەنیار و گۆرانی بێژی ڕاک کۆچی دوایی کرد

ناسەی هەواڵ: 3935806 -
چاک بری، گۆرانی بێژ و مۆزیسیانی بەناوبانگی جیهان کە زۆر کەس ئەویان بە باوکی شێوازی مۆسیقایی " راک ئەند ڕۆڵ" دەزانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵەیی دا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، گۆڤاری ڕۆڵینگ ستۆن، "چاک بری" ی لە نێوان ١٠٠ هونەرمەندی باشی تەواوی سەردەمەکانی خۆی لە پلەی پێنجەم دانابوو، هەروەها لە نێوان ١٠٠ گیتاریستی باشی مێژووشدا چاک بری پلەی شەشەمی هەبوو.

چاک بری ٩٠ ساڵ پێش ئێستا لە شاری سنت لووئزی ویلایەتی میسۆری لە دایک بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیسی میسۆری، جەسسەی بێ گیانی بری ڕۆژی شەممە ٢٨ ی ڕەشەممە لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

چاک بری بۆ ٧٠ ساڵ لە دنیای مۆسیقادا کاری کردووە. لە ساڵی ١٠٨٤دا خەڵاتی گرەمیی وەرگرت.

پەیکەری ئەو یەکێک لە یەکەم پەیکەرگەلێک بوو کە لە هۆڵی بەناوبانگەکانی ڕاک ئەند ڕۆڵدا دانرا.

لە ئاوازە بەناوبانگەکانی ئەو دەتوانین بە گیانی بێ گود و ڕۆڵ ئور بێتهۆڤێن ئاماژە بکەین.

ناردنی بۆچوون

1 + 8 =