بنیامین ناتانیاهۆ:

دەست لە بوردومان کردنی سووریا هەڵناگرین

ناسەی هەواڵ: 3935773 -
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ درێژە دەداتە بوردومان سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرانس ٢٤، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وتی: کاتێک کە هەواڵی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنیی پێشکەوتوو بۆ حزبوڵڵا دەبیسین، ئەگەر زانیاری ڕاستمان هەبێت و هەلی ئەوەمان هەبێت، بەر بە ئەو گواستنەوەیە دەگرین و چەک و تەقەمەنیەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە سووریا دەکەینە ئامانج.

قسەکانی ناتانیاهۆ ڕۆژێک پاش ئەوە دێتە ئاراوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی ئەو شوێنانەیان بۆمباران کردووە کە پاگەندە دەکرێت شوێنی چەک و تەقەمەنیەکانی حزبوڵڵای لوبنان بووە لە خاکی سووریا.

ئیسراییل لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین جار سوپای سووریای لە خاکی ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج بەڵام بە دەگمەن بەرپرسایەتیانی گرتووەتە ئەستۆ. لەم ڕوانگەوە قسەکانی ناتانیاهۆ بێ وێنە وەسف دەکرێت.

سوپای سووریا ڕۆژی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیانیەیەک ڕایگەیاند ٤ فڕۆکەی شەڕکەری ئیسرائیل هاتوونەتە ناو سنووری سووریاوە و ناوچەیەک سەربازیان لە ناوەندی ئەو وڵاتە بوردومان.کردووە و سیستەمی دژە ئاسمانی سووریا ئەو فڕۆکانەی کردوە ئامانج و یەکێکیان لە ناوبرا بەڵام سوپای ئیسراییل لەناوچوونی ئەو شەڕکەرە ڕەت دەکاتەوە.

ناردنی بۆچوون

5 + 3 =