ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:

هاووڵاتیانی تورکی ئەورووپا ئەبێ ٥ منداڵیان هەبێت

ناسەی هەواڵ: 3935720 -
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت هاووڵاتیانی تورکیایی دانیشتووی ئەورووپا ئەبێ لانیکەم ٥ منداڵیان هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هاووڵاتیانی تورکی دانیشتووی ئەورووپا ئەبێ بۆ شەڕ لە گەڵ نایەکسانی، ٥ منداڵیان هەبێت.

ئەردۆغان کە ڕۆژی هەینی  لە کەمپەینێکدا بۆ بانگەشەی گۆڕانی یاسای بنەڕەتی تورکیا لە شاری ئیسکیسهیر بەڕێوەچوو، قسەی دەکرد هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەورووپای خستە بەر دەنگەوە و وتی: بچنە ئەو گەڕەکانەی کە دۆخیان باشترە ژیان بکەن. باشترین ئۆتۆمبیلەکان بکڕن. لە باشترین خانووەکاندا ژیان بکەن. ٣ منداڵیش کەمە، ٥ منداڵتان هەبێت چونکوو ئێوە داهاتووی ئەورووپان. ئەمە باشترین وەڵامە بۆ نایەکسانی.

پێوەندی دەوڵەتی تورکیا و یەکێتی ئەورووپا هەفتەی ڕابردوو و دوابەدوای ڕێگری کردن لە وتار خوێنی وەزیرە تورکەکان لە نێوان تورکەکانی دانیشتووی هۆڵەندا لە شاری ڕۆتێردام بەرەو ئاڵۆزی کێشراوە. ئەردۆغان پاش ئەو بڕیارەی هۆڵەندا، بەرپرسانی ئەو وڵاتەی فاشیست و نازی ناو لێ بردبوو.

سڵیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر وتبووی ئەورووپا بۆ بەرگری کردن لە بەهێز بوونەوەی تورکیا کار دەکات. هەر لەبەر ئەوەش پێشنیاری داوە کە بە ناردنی مانگانە ١٥ هەزار پەنابەر بۆ ئەورووپا، ئەو بەژە لە گەڵ کێشەدا ڕووبەڕوو بکاتەوە.

ئەردۆغان بۆ بەدەست هێنانی دەنگێ ئەرێنی لە ڕێفراندۆمەکەدا لە سەر ٥.٥ ملیۆن دەنگی تورکی دانیشتووی ئەورووپای پێویستە.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =