له‌ تاران؛

دوو کتێبی ئه‌حمه‌د قازی لە چاپ درانەوە

ناسەی هەواڵ: 3935217 -
مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی به‌شێکه‌ له‌و چینه‌ ئه‌ده‌بییه‌ی کوردی ئێران که‌ بێجگه‌ له‌ زمانی کوردی خزمه‌تێکی زۆری به‌ زمان و ئه‌ده‌بی فارسی کردووه‌ و به‌ده‌یان کتێبی فارسیشیان بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ میانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو کتێبی وه‌رگێڕدراوی مامۆستای خوالێخۆش بوو، ئه‌حمه‌د قازی له‌ شاری تاران به‌ چاپی دووهه‌م گه‌یشت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بڵاوڤگه‌ی "علمی و فه‌رهه‌نگی" له‌ شاری تاران ڕایگه‌یاند که‌ دوو کتێبی "عصر غول ها" و "نسل اژدها" له‌ وه‌رگێڕانی ئه‌حه‌مه‌د قازی که‌ ساڵی ڕابردوو له‌ چاپ دراون، بۆ جاری دووهه‌م له‌ چاپ دراوه‌ و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی ئێران ده‌کرێنه‌وه‌.

ئه‌م دوو ڕۆمانه‌ له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی کراون به‌ فارسی. وێنا دێلمار نووسه‌ری ڕۆمانی "عصر غول ها" له‌ ڕۆمانه‌که‌یدا باسی ئه‌و دێوه‌ زمانه‌ ده‌کات که‌ به‌ ناوی ئازادی و ڕزگار کردنی خه‌ڵکه‌وه‌ دواجار ده‌بنه‌ دیکتاتۆر، ئه‌و له‌ ڕۆمانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ که‌سایه‌تی ناپلئۆن ده‌کات و نیشانی ده‌دات که‌ چۆن ناپلئۆن به‌ ئاسنی بووه‌ دیکتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتی قۆرخ کرد. 

هه‌ڵبه‌ت له‌م ڕۆمانه‌دا باسی تامس جێفرسۆنیش ده‌کات، واتا سه‌رده‌می بریتانیای گه‌وره‌ که‌ به‌ ده‌یان وڵاتی جیهان له‌ لایه‌ن بریتانیاوه‌ وه‌ک موسته‌عمه‌ره‌ و ئه‌میرنشین داگیر کرابوو. 

ئه‌م ڕووداوانه‌ هاوپه‌یوه‌نده‌ به‌و سه‌رده‌مه‌یه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا ڕاپه‌رینی ئه‌نجام دا و هه‌ندێ که‌سایه‌تی وه‌کوو "دانتۆن" و "روبسپیر" ناوبانگی جیهانیان به‌ ده‌ست هێنا. به‌ بڕوای نووسه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌کانی "لوورتور" چاپ نه‌ده‌کرا مێژووی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رین و گۆڕانکارییه‌کی هه‌ره‌زۆر به‌ره‌وڕونه‌ده‌بوویه‌وه‌ و هه‌ندێ دیکتاتۆر له‌ گۆڕه‌پانی جیهانیدا ئاشکرا نه‌ده‌بوون.

هه‌روه‌ها کتێبی "نسل اژدها" که‌ له‌لایه‌ن پرل باک، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکاییه‌وه‌ نووسراوه‌ ڕۆمانێکه‌ له‌باره‌ی شه‌ڕه‌ خه‌مباره‌کانی خه‌ڵکی چینی هاوچه‌رخ.

وه‌رگێڕه‌کانی مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی له‌ لایه‌ن خوێنه‌رانی ئێرانیه‌وه‌ به‌ باشی وه‌ر ده‌گیردرێت و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌م ئه‌دبیه‌ کورده‌ کۆچ کردووه‌ زمانی فارسی و ئینگلیزیشی زۆر به‌ باشی ده‌زانی.

ناردنی بۆچوون

4 + 9 =