به‌ ده‌سته‌به‌ریی ڕووسیا؛

چه‌کدارانی به‌رهه‌ڵستکاری سووری حومس به‌جێدێڵن

ناسەی هەواڵ: 3935206 -
ره‌وتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌کدارانی به‌رهه‌ڵستکار له‌ گه‌ڕه‌کی "ئه‌لوه‌عر"ی شاری حومسی سووریا ده‌ستی پێ کردووه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، کاروانی پاسه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌زار و ۵۰۰ تا ۲ هه‌زار که‌س له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌لوه‌عر ئاماده‌ کراوه.

ئه‌م چه‌کدارانه‌ یه‌که‌مین گرووپ له‌و که‌سانه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت گه‌ڕه‌کی ئه‌لوه‌عر به‌ره‌و ناوچه‌ی جرابلۆس له‌ ده‌ڤه‌ری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب به‌جێبێڵن.

له‌ناو ئه‌م که‌سانه‌دا ۴۵۰ چه‌کدار و بنه‌ماڵه‌که‌یان و ژماره‌یه‌کی زۆریش هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونیان هه‌یه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت ناوچه‌که‌ چۆڵ بکه‌ن.

چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌کدارانی به‌رهه‌ڵستکار له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌لوه‌عر له‌ ڕێککه‌وتنێکدا ئه‌نجام بووه‌ له‌ نیوان ده‌وڵه‌تی سووریا و گرووپه‌ چه‌کداره‌کان و به‌ ده‌سته‌به‌ریی ڕووسیا جێبه‌جێ ده‌بێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 8 =