ناتانیاهۆ پاگەندەی کرد:

ئێران ئەیەوێت لە سووریا بنکەی دەریایی دروست بکات

ناسەی هەواڵ: 3934507 -
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی پاگەندەی کرد کە ئێران دەیەوێت لە باکووری ڕۆژاوای سووریا بنکەی دەریایی دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ماڵپەڕی هەواڵنێریی زایۆنی دبکا، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە پاش گەڕانەوە لە گەشتی رووسیا بە هەواڵنێرانی وت کە بە پووتینی ڕاگەیاندووە کە ئێران دەیەوێت بنکەیەکی دەریایی لە سووریا دروست بکات.

لە حاڵێکدا تاران پێشتر هەواڵی پەیوەندیدار بە دروست کردنی بنکەی دەریایی لە سووریای بە درۆ خستبووەوە، ئەم ماڵپەڕە زایۆنییە پاگەندەی کرد ئێران خەریکی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی سووریا سەبارەت بە چێ کردنی ئاوەها بنکەیەک لە باکووری رۆژاوای سووریا لە بەندەری بانیاس لە ٥٥ کیلۆ مەتری لازقیەیە تا پاپۆڕە مووشەک هەڵگرەکان و ژێر دەریاییەکانی لە دەریای ناوەڕاست جێگیر بکات.

شیاوی باسە سەردار ڕەسوول سەنایی ڕاد جێگری سیاسی سپای پاسداران پیشتر ئاوەها هەواڵێکی پاگەندە وەسف کرد و ئامانج لە ئەو هەواڵەی پاساو کردنی بوونی سەربازی ئەمریکا لە سووریا ڕاگەیاند.

ناردنی بۆچوون

8 + 5 =