لە دیدارێکدا لە کۆشکی سپی؛

ترامپ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئێران به‌ مه‌ترسی ده‌زانن

ناسەی هەواڵ: 3933589 -
ڕاوێژکاری باڵای شای سعوودییه‌ ڕایگه‌یاند که‌ دۆناڵد ترامپ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌ ئێران مه‌ترسی بۆ ناوچه‌که‌یه‌ هاوڕان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ دواین ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆی ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌ ئێران مه‌ترسی بۆ ناوچه‌که‌یه‌ هاوڕان.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌.

ڕاوێژکاری باڵای بن سه‌لمان وتی: ئه‌م دیداره‌ هه‌موو کاره‌کانی برده‌وه‌ سه‌ر جێگه‌ی دروستی خۆی، په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیاز و واشنتۆن له‌ هه‌موو ڕووێکه‌وه‌، چ سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری له‌ باشترین ئاست دایه‌.

پاگه‌نده‌کانی به‌رپرسانی سعوودی و ئه‌مریکایی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌رده‌م تیرۆریسته‌کانی ناوچه‌که‌، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ ئه‌مریکا و ڕیاز به‌ نه‌هێنی پشتیوانیان لێده‌که‌ن.

شایانی باسه‌، ترامپ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی: سعوودییه‌کان به‌ هۆی پشتیوانی ئه‌مریکاوه‌ ڕۆژانه‌ یه‌ک ملیار دۆلار سوود ده‌که‌ن، ده‌بێت ئه‌وان باجی ئه‌م پشتیوانییه‌ی ئه‌مریکا بده‌ن، گه‌ر ئه‌مریکا نه‌بێت سعوودییه‌کان به‌رگه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ ناگرن.

ناردنی بۆچوون

4 + 6 =