له‌ سه‌فه‌ری ڕۆحانی بۆ مسکۆ؛

ڕووسیا و ئێران زیاتر له‌ ۱۰ ڕێککه‌وتننامه‌ واژۆ ده‌که‌ن

ناسەی هەواڵ: 3933234 -
باڵوێزی ئێران له‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر له‌ ۱۰ ڕێککه‌وتننامه‌ به‌ بایه‌خی ۱۰ ملیار دۆلار له‌ نێوان دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا واژۆ ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، مێهدی سه‌نایی، باڵوێزی ئێران له‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۱۰ ڕێککه‌وتننامه‌ به‌ بایه‌خی ۱۰ ملیار دۆلار له‌ نێوان دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا به‌ زوویی واژۆ ده‌بێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م واژۆکردنه‌ له‌ سه‌فه‌ری داهاتووی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا ئه‌نجام ده‌بێت.

مێهدی سه‌نایی ئاماژه‌ی به‌م هاوکاریانه‌ کرد و وتی: ئه‌م هاوکاریانه‌ له‌ به‌شی کشت و کاڵی، به‌رگری و به‌شی وزه‌یی ئه‌نجام ده‌بێت. ڕێککه‌وتنی زۆر واژۆ ده‌کرێت، تاکوو ئێسته‌ زیاتر له‌ ده‌ ڕێککه‌وتننامه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ هه‌ر دوو وڵات هاوڕان له‌ سه‌ریان.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی بازه‌رگانی له‌ نێوان ئێران و ڕووسیا، ساڵی ڕابردوو له‌ چاو هه‌رچی وڵاتی دیکه‌یه‌ زیاتر بووه‌، لاشم وایه‌ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ درێژه‌ی ده‌بێت و زیاتریش ده‌کات و له‌ دوو ساڵی داهاتوودا ئاستی ئه‌م بازه‌رگانییه‌ به‌ ۱۰ ملیار دۆلار ده‌گات.

ناردنی بۆچوون

3 + 12 =